ئابووریجیهان

نرخى نەوتى بەشێوەیەکى خێرا دابەزاند

دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هەڕەشەى ئێران بۆسەر ئیسرائیل، نرخى نەوتى بەشێوەیەکى خێرا دابەزاند و پێدەچێت زیاتریش داببەزێت.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى بۆ ئەمڕۆ شەممە، هەر بەرمیلێک نرخی نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەوەش نرخەکەی 2.71% دابەزیوە.

هاوکات نرخی نەوتی تێکساسی ئەمریکیی 73 دۆلار و 52 سەنتە ئەویش بە رێژەی 2.79% دابەزیوە.

شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزوتنەوەى حەماس لە تاران و هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە لەلایەن ئێرانەوە، نرخى نەوتى بەشێوەیەکى خێرا دابەزاند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close