
ئیلۆن مەسك، خاوەنی كۆمانیای تێسلا و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان خواستى خۆى بۆ پێکهێنانى پارتێکى سیاسی راگەیاند، ئەوەش دواى زیادبوونى ناکۆکى و گرژییەکانى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا.
ئەمڕۆ شەممە 7-6-2025، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی لە راپرسییەکدا کە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، پرسیوویەتی، ئەمریکا پێویستی بە دامەزراندنی حزبێکی نوێ هەیە؟ لە وەڵامدا 80٪ـی بەشداربووان نووسیویانە، بەڵێ.
هەروەها، شەوی رابردوو کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ترەمپ بەنیازنییە قسە لەگەڵ مەسک بکاتەوە و ئۆتۆمبێلە تێسلاکەشی دەفرۆشێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەشێک لە میدیاکانی وڵاتەکە بڵاویانکردەوە، مەسک هەوڵیداوە قسە لەگەڵ ترەمپ بکات، بەڵام ناوبراو رەتیکردووەتەوە.
كێشهكانی نێوان ماسك و ترهمپ دوای ئهوه هات، ماسك رهخنهی زۆری لهسهر پڕۆژهیاسای بودجهی ترهمپ ههبوو كه دهیهوێت له كۆنگرێس بڕیاری لهسهر بدرێت، بۆ ئهوهیش ترهمپ له لێدوانێكدا وتی ماسك بێهیوای كردووە.
باسک




