بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بەلاغی كۆتایی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەلاغی كۆتایی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی

ئەمڕۆ شەممە بەرواری 4ی زی الحجە 1446بەرانبەر 31-5-2025 ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی پاش بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بە سەرپەرشتی بەرێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆبووەوە.

ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی، بەبۆنەی بەپارێزگابوونی جارێكیتر پیرۆزبایی لە دانیشتوانی هەڵەبجە و هەورامان دەكات و ئاشكرایكرد، بەڵێن دەدەین وەك چۆن لە رابردوودا خەباتمان كرد لەپێناو سەربەرزی ئەم شارە و خوێنمان بۆ بەخشی، بەڵێن دەدەین هەڵەبجە بكەینە سیمبولی بەرخۆدان و تێكۆشان و پەیوەندییەكانمان بخەینەكار بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە.
ئەنجومەنی شورا، لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بە دۆخی عێراق كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دۆخی عێراق زیاتر بەرەو خراپی دەچێت و چونكە ئەو عەقڵیەتەی عێراق بەڕێوەدەبات عەقڵیەتی حوكمڕانی نییە و رۆژ لە دوای رۆژ دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاو دەنێت.

ئەنجومەنی شورا سەبارەت بە دۆخی هەرێم و پرسی مووچەی فەرمانبەران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دۆخی عێراق پاش 21 ساڵ ئاسایی نییە و حوكمڕانەكان تاكو ئێستا نەیانتوانیوە بەشێوەیەكی سیاسی و یاسایی حوكمڕانی ببەن بەڕێوە و گلەیی زۆریشمان هەیە لە دەسەڵاتی هەرێم و ئەوەش بە بەرپرسان وتراوە و هاوكات شەفافیەت لە كۆكردنەوەی بودجە و نەوت و گاز بوونی نییە، هاوكات شپرزەیی ناوماڵی كوردیش وایكردووە عێراق سوود لەو بابەتە ببینیت.

لەلایەكتریشەوە حوكمڕانەكانی هەرێم لەسەر پرسە چارەنوسسازەكان پرس وڕایان نییە وگوێش ناگرن، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە سیستەمی سیاسی تەندروست نییە و رەخنەمان لێی هەیە، بەڵام
لەبەرئەوەی خۆمان بەشێكین لە دروستكردنی ئەم كیانە لەسەر خۆمان بە پێویست دەزانین بەرگری لێبكەین لەبەرانبەر عەقڵیەتێكی خراپ كە لە عێراق بوونی هەیە، هەربۆیە ئێمە بە توندی لەگەڵ داخوازییەكانی خەڵكی كوردستانین و داوا دەكەین حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران نەبەستێتەوە بە پرسی سیاسی نێوان هەرێم و بەغدا.

لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داخوازییەکان، داوا دەكەین گشت بەرپرسانی كورد لە بەغدا بە سەرۆك كۆمار و وەزیر و پەرلەمانتارەكان یەك هەڵویست و یەك ریز بكشێنەوە لە پێناو بەرژەوەندی مووچەخۆران و گەلەكەمان.

سەبارەت بە بەشداری هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجومەنی شورا ئاشكرایكرد، هەركات ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان یەكلاییكرایەوە ئەوكات بریار دەدەین لە چۆنێتی بەشداریكردنیان.

شورا بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە بۆردومانی بەردەوامی زایۆنی بۆسەر هاوڵاتیانی سڤیلی غەززە و بە توندی ئیدانەی فشارە بەردەوامەكان دەگەین و دڵخۆشین بە هەوڵەكانی ئێستاش بۆ دەستپێكردنەوەی ئاگربەست.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی چڕ كرا لەسەر چالاكی و كاری ئۆرگانەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی و دەستخۆشیان لێكرا، هاوكات پلانی تۆكمە و پێویست لە ئاست گۆڕانكارییەكان لە عێراق و هەرێم و ناوچەكە بریاری پێویستی لەبارەوە درا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close