
باسک نێت
فڕۆکەکانی ئەمریکا هێرشی ئاسمانییەکانیان بۆ سەر سەنعا دەست پێ کردەوە و چەند کاتژمێرێک پاشتر، هێرشیان کردە سەر پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن.
فڕۆکەکانی ئەمریکا 50 هێرشیان کردە سەر پێگەی حووسیییەکان لە سەنعا، حودیدە، عەمران.
دانیشتوانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز شاری سەنعای هەژاندووە. دواتر، هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا، گەڕەکی نەهدە و نوقومی باکوور و ڕۆژهەڵاتی پایتەختی بۆمباران کرد.
هەروەها میدیاکانی سەر بە حووسییەکان بڵاویان کردەوە فڕۆکە ئەمەریکییەکان زیاتر لە 13 جار لەسەریەک هێرشیان کردە سەر شوێنە جیاوازەکانی پارێزگای حودەیدە لە دەریای سوور.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




