
پێگەیەكی ئەمریكی:
ئەمڕۆ بایدن لەگەڵ ناتانیاهۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانی لێدانی ئێران دەكات
باسک نێت
پێگەی “ئەكسیۆس”ی ئەمریكی، لەزاری سێ بەرسی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە: چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ جۆبایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ بینامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامبدات، لەبارەی پلانەكانی پەیوەیست بە لێدانی ئێران.
یەكێك لە بەرپرسە ئەمریكیەكان بە سەرچاوەكەی وتووە: دەمانەوێت ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە بقۆزینەوە لەپێناو هەوڵدان بۆ داڕشتنی سنوری وەڵامەكەی ئیسرائیل، واشنتۆن دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر ئامانجی گرنگ لەناو ئێران، بێئەوەی زیادەڕۆیی تیادا بكات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە