ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

تەنها لە ئەمساڵدا زیاتر لە (3000) كەس دەستگیركراون لەسەر ماددەی هۆشبەر

لە (3) مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە (3000) كەس دەستگیركراون
” بەتۆمەنی بەكارهێنان و مامەڵەكردن بە ماددەی هۆشبەر”

باسک نێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکان و كارتێكەرە عەقڵییەكان، رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٥)دا، سێ هەزار و 6 تۆمەتبار دەستگیرکراون و 973 سزادراو سزادراون، بەتۆمەنی بەكارهێنان و مامەڵەكردن بە مادەی هۆشبەر، دەست بەسەر 2 تۆن و 166 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆريشدا گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە راگەیەندراوێكدا، كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، بەشی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە بارەگای گشتی، لەم ماوەیەدا رۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەو پێیەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بە بڕیاری دادوەریی دەرچووە، لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندیی لە رەسافە، کە پسپۆڕە لە دۆسیە تایبەتەکانی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی (1 تۆن و 538 کیلۆگرام) لە مادەی جۆراوجۆری مادەی هۆشبەر، لە ئۆپراسیۆنە ئەمنیەكانیشدا دوو كەس لە دوژمن كوژراوەو 13 كەسی دیكەش برینداربوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close