ئابووریجیهانهەواڵ

ئەردۆغان: ئاستی هەناردەکردن دەگەیەنینە (300) ملیار دۆلار

سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت؛ تا کۆتایی ئەمساڵ قەبارەی هەناردەکردن دەگەیەننە نزیکەی 300 ملیار دۆلار.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند؛ لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 126 ملیار دۆلارمان لە هەناردەکردن تێپەڕاند، تا کۆتایی ئەمساڵ قەبارەی هەناردەکردن دەگەیەنینە نزیکەی 300 ملیار دۆلار.

لەبارەی (رێککەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵە) ئەردۆغان وتی:”هاوکارییەکی مانادار پێشکەش دەکەین بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی جیهانیی خۆراک کە بە ترافیکی کەشتییەکان لە رۆژانی داهاتوودا دەست پێدەکات”.

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند ”پێداگرین لەسەر درێژەدان بە هەوڵەکانمان تا بەدیهاتنی ئاشتیی لە نێوان رووسیا و ئۆکراینادا”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close