عێراقكوردستانهەواڵ

تەیف سامی بۆ هەرێم: تا مووچە دوانەکەوێت بەزووترین کات 120 ملیار دینارەکە ڕەوانەبکە

تەیف سامی بۆ هەرێم: تا مووچە دوانەکەوێت بەزووترین کات 120 ملیار دینارەکە ڕەوانەبکە

باسک نێت
تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت هەرێم بەزووترین کات 120 ملیار دینارەکە بنێرێت.

تەیف سامی؛ دەڵێت: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەلە بكات لەناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی تا مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوانەكەوێت.

سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی دەستیپێکردووە.

سەرچاوەکە وتیشی: لەم چەند ڕۆژەدا داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکرێت بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close