
سەرۆکی کۆمەڵەی دابینکەرانی دانەوێڵەی تورکیا رایدەگەیەنێت دوای جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی روسیا و ئۆکرانیا بۆ گواستنەوەی دانەوێڵەی ئۆکراینا نرخی گەنم لە بازاڕەکان جیهان دادەبەزێت.
گوڵفەم ئەرەن سەرۆکی کۆمەڵەی دابینکەرانی دانەوێڵەی تورکیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی رێككهوتنی گواستنەوەی بەرهەمی دانهوێڵهی نێوان روسیا و ئۆکرانیا چوە بواری جێبەجێکردنەوە، چاوەڕوان دەکرێت نرخی گەنم لە بازاڕەکانی جیهان داببەزێت چونکە ئامانجی رێککەوتنەکە هەناردەکردنی ئهو دانهوێڵهیه كه لە ئۆکراینا له بهردهستدایه بەشێوەیەکی سەلامەت.
رونیشکردوەتەوە، بەرهەمی گەنم لە روسیا لە ساڵی ٢٠٢١دا ٧٦ ملیۆن تەن بووە، بۆ ئەمساڵیش چاوەڕوان دەکرێت بگاتە ئاستێکی پێوانەیی و لە ٨٨ ملیۆن تەندا خۆی ببینێتەوە، بەڵام بەرهەمی گەنم لە ئۆکرانیا ساڵی رابردوو ٣٢ ملیۆن تۆن بووە، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت بەهۆی شەڕەوە بۆ ٢٠ ملیۆن تۆن داببەزێت.
ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئۆکرانیا بەهۆی ئەو پەککەوتنە لۆجستیانەی کە بەهۆی شەڕەوە بۆی دروست بووە، نەیتوانیوە بەشی پێویستی دانەوێڵە لە رێگەی دەریاوە هەناردە بکات.