
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیرکردنی گروپێکی سیخوڕی راگەیاند و دەڵێت لە رێی وڵاتێکی دراوسێوە پەیوەندیان لەگەڵ بریکارەکانی موسادی ئیسرائیلی هەبوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، تۆڕێک لە بریکارەکانی دەزگای موسادیان دەستگیرکردوە کە بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرابوون.
ئاماژەی بەوەکردوە ئهندامانی ئهم تۆڕه، پێش ئەنجامدانی هەر کردەیەک دەستگیرکراون، رونیشیدەکاتەوە تۆڕەکە له ڕێگهی یهكێك له وڵاتانی دراوسێوه لهگهڵ بریكارهكانی موساد له پهیوهندیدا بوون و له ناوچه کوردییەکانەوە هاتبوونه ناو وڵاتهكه.
ئەوەشی ئاشکراکردوە، تۆڕەکە ئامێری پێشکەوتوی پەیوەندیان پێبوە، چەک و تەقەمەنی و ئامێرە تەکنیکی و پەیوەندییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە