جیهانڕاپۆرتعێراقكوردستان

پلانێکی ئەمریکا بۆ دابەشکردنی عێراق ئاشکرا دەبێت

باسک نێت

پێگەی (جاكوبیان)ـی عیبری، ڕایدەگەیەنێت “بۆ پاراستنی هەژموونی خۆی بەسەر ناوچەكەدا، ئەمریكا هەوڵی دابەشكردنی عێراق و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدات” .

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئەو پێگە ئەلیكترۆنییە عیبرییە، “لەسەرەتای داگیركردنی عێراقەوە، ئەمریكا هەوڵیداوە عێراق لە پێگە و ڕۆڵی خۆی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دوربخاتەوە و سەرقاڵی بكات بەو تاڵانی و وێرانكارییەی كە لەدوای ساڵی 2003ـەوە لەو وڵاتەدا دروستبووە” .

ڕاشگەیاندووە “ساڵی 1991 ئەمریكا ژێرخانی بنەڕەتیی عێراقی داڕوخاند، ئەم داڕوخانە لەگەڵ گەمارۆ ئابوریەكەی ساڵانی نەوەدەكان بەردەوامبوو تا دواجار ساڵی 2003 ئەو وڵاتەی داگیركرد”

سەرچاوە عیبرییەكە ئاماژەیبەوەشكردووە “ئێستا عێراق بەدەست سیاسەتی تائیفی و مەزهەبیی و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت، بەڵام حەقیقەتی پلانەكەی ئەمریكا دابەشكردنی ڕاستەقینەی عێراق و پەرەپێدانی ئینتیمای تایئفی و مەزهەبیی و هۆزگەرایی و سەرقاڵكردنی خەڵكەكەی بە فینتە و ناكۆكیی و ئاژاوەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close