عێراقكوردستانهەواڵ

دادگاى کەلار بڕیارى بە کرێدانى شەقامە گشتییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە


دادگای بەرایی کەلار بەکرێدانی شەقامە گشتییەکانی شارەکەى بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێل رەتکردەوەو بڕیارەکەى سەرۆکایەتى شارەوانیی کەلارشی لەوبارەیەوە هەڵوەشاندەوە.

لەدواى تۆمارکردنى سکاڵا، دادگای بەرایی کەلار لە بڕیارێکدا بەکرێدانی شەقامەکانی بە “نایاسایی و پووچەڵ” لە قەمەڵمداوەو جەختیکردووەتەوە، بە کرێدانی شەقامەکان بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێل نایاساییە و لە دەستووردا بوونی نییە.

دادگای بەرایی کەلار، جگە لە کەلار لە بڕیارنامەکەدا باسى لەوەش کردووە، هەر گرێبەستێکی دیکەی لەو جۆرە لە هەر شارێکی دیکەی هەرێمی کوردستان هەبێت، “نایاسایی و پووچەڵە” داواى هەڵوەشانەوەى کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەى رابردوو، لە شارى هەولێر و دواتریش لە سلێمانى کەلار، سەرۆکایەتى شارەوانییەکان بڕیارێکیان خستە بوارى جێبەجێکردن، ئەوەش بۆ بەکرێدانى شەقامە گشتییەکان، بەو کەسانەى ئۆتۆمبیل لەسەر ئەو شەقامانە رادەگرن، کە ئەوە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوەو دواتر وەزیرى شارەوانى رایگەیاند، تەنیا بۆ ئەزموونکردن و وەرگرتنى راى خەڵکى ئەو هەنگاوەیان ناوە..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close