
رێككەوتنەکە بۆ موچەی دوو مانگە
باسک نێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هەرێم و بەغداد داوە، بەپێی لێكتێگەیشتنەكان لە كۆی (282) هەزار بەرمیلی بەرهەمهێندراوی هەرێمی كوردستان:
– 230 هەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ دەكرێت
– 52 هەزار بەرمیل بۆ ناوخۆ
– 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ رادەست دەكرێت
رێككەوتن لەسەر ئەو ژمارانە تەنیا بۆ ئەم مانگەیەو بۆ مانگەكانی داهاتوو پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و لێژنەیەك پێداچوونەوەكان دەكات و گۆڕانكاری لە ژمارەكاندا درووست دەبێت..بەڵام موچەکە بۆ دوو مانگە
واتا ئەوەی كراوە رێككەوتنێكی سەرەتاییە بۆ ئەوەی بەغداد موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدات.
بەپێی وتەی پێشەوا هەورامانی لێکتێگەیشتنەکە لەبارەی داهاتی نانەوتی و نەوتە و وەک دەستپێک، حکوومەتی فیدراڵی مووچەی ئەم چەند مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات.
باسی لەوەش کرد: دوای ئەم لێکتێگەیشتنە، هەردوو حکوومەت دەچنەنێو ڕێککەوتنێکی فراوانترەوە، ئەوەی کراوە ڕێککەوتنێکی سەرەتاییە




