عێراقكوردستانهەواڵ

بەپێی دەستوور و یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، جەخت لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێم دەکەنەوە بەپێی دەستوور و یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی. بە پێی سەرچاوەیەکیش هەرێم بە بەشێکی داواکانی بەغدا رازی بووە.

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت هەرێم بەپێی یاسا و دەستوور و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نەوت و داهاتی نانەوتی رادەست بکات.

هاوکات، بە پێی سەرچاوەیەکیش بافڵ تاڵەبانی وەک نوێنەری پارتی و یەکێتی چووەتە بەغدا و لەگەڵ سودانی کۆبووەتەوە و وتیشی، هەرێم بە بەشێکی داواکانی بەغدا رازی بووە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close