
بۆیەکەمجارە خانەنشینان بە هاوتاکراوى بەغدا موچە وەردەگرن
باسک نێت
دوای زیاتر لە 60 رۆژ له دواكه‌وتنی ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، خشته‌كه به خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی ده‌ستپێده‌كات كه بۆ یەکەمجارە هاوتاكراویی دابه‌شده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كات و هه‌ریه‌كه له خانه‌نشینی شارستانی، پێشمه‌رگه، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، زیندانیانی سیاسی، مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، دیوانی چاودێری دارایی موچه وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لە سەرجەم وەزارەتەکان، هەمو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی لە ڕێی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن، ڕۆژی چوارشەممە 4ی 9ی 2024، موچەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن هەمان ڕۆژ موچەکانیان ڕابکێشن.
ئەوەلە کاتێکدایە بەغدا زیاد لە دە ڕۆژە بەغدا موچەى مانگى هەشتى ناردووە و بڕێکى مانگى حەوتیشى ناردووە بەڵام حکومەتى هەرێم دابەشى نەدەکرد بەهۆکارى ئەوەى کەمتریان بۆ هاتووە و بەشێکى بەهۆى ناوى دوبارە و بندیوارەکانەوە لە لایەن بەغداوە بڕدراوە.