ئابووریجیهانهەواڵ

ئەڵمانیا و فەڕەنسا نرخی وزەیان تاوتوێ کرد

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شوڵتز و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن گفتوگۆیان کرد لە بارەی دۆخی ئێستای نرخی وزە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستیفن هیبیسترەیت-ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە شوڵتز و ماکرۆن لە رێگەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە، گفتوگۆیان کردووە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە سەبارەت بە کێشەی وزە لە ئەورووپا و دۆخی ئێستای نرخەکەی.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە جگە لە رێوشوێنە ئەگەرییەکان لەسەر ئاستی ئەورووپا، هەڵسەنگاندن بۆ هاودەنگی فەرەنسا-ئەڵمانیا کراوە لە کەرتی وزەدا و شوڵتز و ماکرۆن یەکتریان لە هەنگاو و رێوشوێنە نیشتمانییە پلان بۆ داڕێژراوەکان ئاگادارکردووەتەوە.

راوێژكاری ئه‌ڵمانیا شوڵتز، باسی لە ناوه‌ڕۆكی پاكێجی هاوکاری سێیه‌می حكوومه‌تەکەی کردووە بۆ ماکرۆن کە هێشتا دانوستانی لەسەر دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close