جیهانهەواڵ

بانگەشەكانی ترەمپ لەبارەی تەرخانكردنی (60) ملیۆن دۆلار بۆ خۆراك لە غەززە ناڕاستە

بانگەشەكانی ترەمپ لەبارەی تەرخانكردنی (60) ملیۆن دۆلار بۆ خۆراك لە غەززە ناڕاستە

باسک نێت
بانگەشەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، لەبارەی هاوكارییەكانی وڵاتەكەی بۆ غەززە مشتومڕی دروستکردووە، ترمەپ چەندین جار دووپاتی کردەوەتەوە کە ئەمریکا (60) ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتیکردنی خۆراک لە کەرتی غەززە دابینکردووە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنها (30) ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە، كە بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەو (30) ملیۆن دۆلارەش، تەنها (3) ملیۆن دۆلارى كە دەكاتە (10%)ی ئەو بڕە پارەیە، خەرج کراوە بۆ دامەزراوەی مرۆیی غەززە (GHF)، کە سیستەمێکی دابەشکردنی خۆراکە و لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پشتگیری دەکرێت.

ئەم جیاوازییە لە ژمارەکاندا لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای (GHF) ئاماژە بەوەدەكات، کێشەی فراوانکردنی کارەکانی لە هەیە لەكەرتی غەززە، بەبێ بوونی سەرچاوەیەكی دارایی بەرچاو و رەزامەندی ئیسرائیل بۆ کردنەوەی شوێنی زیاتر لە ناوچەكانی باکوری غەززە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close