جیهانهەواڵ

ڕوسیا و چین بەرەی خۆیان هەڵبژارد

بەپەلە
ڕوسیا و چین بەرەی خۆیان هەڵبژارد

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، لە پرۆسەی دەنگدانێکدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەریەک لە چین و ڕووسیا مافی ڤێتۆیان دژی پڕۆژە بڕیارێکی وڵاتی بەحرەین بەکارهێنا.

پڕۆژە بڕیارەکە هانی وڵاتانی دەدا کە هەوڵەکانیان یەکبخەن و هەماهەنگی بکەن بۆ پاراستنی کەشتیوانیی بازرگانی لە گەرووی هورمز و کردنەوەی گەرووەکە بە ڕووی بازرگانی نێودەوڵەتیدا.

بەکارهێنانی ئەم ڤێتۆیە لەلایەن مۆسکۆ و پەکینەوە، هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ ئێران دیاری کراوە، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان و ڕاگرتنی جەنگ.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close