ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، 356 هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
بە پێی ئه‌و زانياريیانه‌ى له ماڵپەرى “Worldometer”دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به پشت به‌ستن به ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا تۆماركراوه، له جیهاندا 356 هه‌زار و 925 كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا سه‌ربكه‌ون.
زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له چین تۆماركراوه كه 77 هه‌زار و 455 كه‌س دوای توشبوونیان چاكبوونه‌ته‌وه.
پاش چین ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان تێدایه به‌م شێوه‌یه‌یه؛ ئیسپانیا (52 هه‌زار و 407)، ئه‌ڵمانیا (52 هه‌زار و 407)، ئێران (32 هه‌زار و 309)، ئیتاڵیا (28 هه‌زار و 470)، ئه‌مریكا (25 هه‌زار و 928) و فه‌ڕه‌نسا (23 هه‌زار و 206).
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 605 هه‌زار و 277 حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 95 هه‌زار و 750 كه‌س.