عێراقهەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی ڕیژەی كرێی خوێندنی ئەمساڵی خوێندكارانی زانكۆ وپەیمانگاكان لە وڵاتەکەدا

عەدنان عوربی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، رایگەیاند بڕیاری لێخۆشبوون لە كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلیەكان و ئەو ناوەندانەی خوێندنی حكومەت كە بڕێك پارە وەردەگیرێت بۆ کۆی ساڵەكەیە نەك تەنها وەرزێكی خوێندن. 

ناوبراو رونیكردەوە بەهۆی ئەو كەمكردنەوەیەی پارەی زانكۆكان “داوامان لە زانكۆ ناحكومییەكانیش كردووە كە مووچەی مانگانەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان نەبڕن و پێیان بدەن”.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رونیشیدەكاتەوە “وەزارەت داواشی لە زانكۆ ناحكومییەكان كردووە كە كۆببنەوە بۆ كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی خوێندكارەكانیان و لە كاتی كردنەوەی دەوامی فەرمیدا و گەڕاندنەوەی خوێندكارەكان پێیان بدرێتەوە”. 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەوامی زانكۆكان  و ناوەندەكانی خوێندن راگیراوە، لەگەڵە راگرتنی هاتوچۆ، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی ئابوری لە وڵاتەكەدا بۆیە وەزارەتەكان بڕیاری لێخۆشبوون دەدەن. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close