كوردستانهەواڵ

له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتاران په‌خشی راسته‌وخۆی دانیشتنی په‌رله‌مان راگیرا

په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) دانشتنێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخ ئه‌نجام دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ ده‌نگی 60 په‌رله‌مانتار بڕیار درا دانیشتنه‌كه‌ له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ نه‌گوازرێته‌وه‌.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران باسی پێشنیاز و چاره‌سه‌كردنی گرانی بازاڕیان ده‌كرد، كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌، به‌ڵام دواتر رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازێكی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، كه‌ ئایا دانیشتنی گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخ له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ بگوارێته‌وه‌؟ په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه‌ دا.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ رایگه‌یاند، به‌ ده‌نگی 60 په‌رله‌مانتار بڕیار درا دانیشتنی تایبه‌ت به‌ گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخ له‌ په‌خشی راسته‌وخۆ ناگوازرێته‌وه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌بێت دانیشتنه‌كه‌ تۆمار بكرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close