سێشەممە یەكەم کاروانی حاجیانی عێراق لە بەغداوە بەرەو مەدینە بەڕێدەکەون.
دەستەی حەج و عەمرەی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرای كرد، سێشەممەی ئەم ھەفتەیە یەكەم کاروانی حاجیانی عێراق بۆ ئەمساڵ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو شاری مەدینە لە سعودیە بەڕێدەکەون.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: گەشتی ئاسمانی حاجیانی عێراق و ھەرێمی كوردستان لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، بەسرە، هەولێر و سلێمانی دەبێت و لە هەفتەیەکدا سەرجەم گەشتەکانی حاجیان ئەنجام دەدرێن.
ئاماژە بەوەشدراوە، گەشتی وشکانیش لە رێگەی دەروازەی عەرعهرەوە لە شەممەی داھاتوو 18ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و لە شەش رۆژدا ئەویش تەواو دەبێت.
بهپێی زانیاریهكانی باسك نێت حاجیانی كوردستان له شهمهی داهاتوو واته 18ی 6 یهكهم كاروانی كوردستان بهڕێ دهكهوێت بۆ مهدینه
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە