
داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلیمانی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە
باسک نێت
داهاتی هەفتەی ڕابردووى سلێمانی بڵاوی کرایەوە، کە کۆی گشتیی داهاتەکە زیاتر لە حەوت ملیار و ٨٩٠ ملیۆن و ٦٦٩ ههزار و ٤١٣دینار بووە.
ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووى سلێمانی بڵاوکردەوە، بەپێى ڕاگەیاندراوەکە، کۆى گشتیی داهاتى سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین لە هەفتەى ڕابردوودا زیاتر لە حەوت ملیار و ٨٩٠ ملیۆن و ٦٦٩ ههزار و ٤١٣ دینار بووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ٧٩٪ـی داهاتهكه به شێوهی نهختینهییه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




