
بەشار ئەسەد 250 ملیۆن دۆلاری بردووەتە مۆسکۆ
باسک نێت
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی
بانکی ناوەندیی سوریا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لەو سەردەمەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا بوو، 250 ملیۆن دۆلاری بە نەقد ناردووە بۆ مۆسکۆ.
سوریا ئەو پارانەی ناردووەتە روسیا، چونکە لە بەرامبەر پشتیوانیی سەربازیدا قەرزاری کریملن بووە، جگە لەوەش کەسوکاری ئەسەد بە نهێنی لە روسیا موڵک و ماڵیان کڕیوە.
ئەم بڕە پارە نائاساییەی دیمەشق بۆ مۆسکۆی ناردووە دەریدەخات ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا هاوپەیمانی سەرەکی ئەسەد بووە و پشتیوانیی سەربازی پێشکەشکردووە بە مەبەستی درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکەی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە