
سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو
باسک نێت
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق
سزا بۆ سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر دەرکرا، كه 18 کیلۆ حەشیشیان پێبوە، کە بەنیازبون بە بەکارهێنەرانی بیفرۆشن.
سزاکان بەپێی ماددەی ٢٧/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەرونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 و بە هاوبەشی لەگەڵ مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادان سەبارەت بە هاوبەشیکردنیان لە دژی دەرچوە.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ندینجار هۆشداری دراوه له‌وه‌ی خه‌ریكه عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه ڕێڕه‌وێك بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ وڵاتان و ساڵانه‌ش سه‌دان كیلۆ له ده‌ستی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ده‌ستی بازرگاناندا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




