كوردستانهەواڵ

هەڵەبجە.. مامۆستایانی ئایینی داوای کردنەوەی مزگەوتەکان دەکەن

لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان گردبوونەوە و داوایانكرد، بە زووترین كات بڕیاری کردنەوەی مزگەوتەكان بدرێت.

 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەو مامۆستا ئاینییانە ئاماژەیان بەوەکرد، بەهۆی ئەوی مانگی ڕەمەزان لە پێشە و مەترسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان كەمبووەتەوە، بۆیە پێویستە مزگەوتەكان بكرێنەوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی شوێنە گشتییەكان لە هەرێمی كوردستان کراونەتەوە لەئێستادا، هیچ هۆکارێک نەماوە بۆ ئەوەی مزگەوتەكان نەکرێنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close