فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە سبەینێوە، نۆرینگە پزیشکییەکان لە هەولێر بە رێکاری پێویست دەکرێنەوە.
راشیگەیاند، لە دوای 24 مانگ بازاڕەکان دەکرێنەوە و بڕیاریش لەسەر دەستبەکاربوونەوەی تاکسییەکان دەدەین.
دڵنیایی دا کە لە دوای 24 مانگ، زۆربەی شوێنە داخراوەکانی هەولێر دەکرێنەوە.
هۆشداریشدا، هێشتا مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماون و دەبێت هاووڵاتیان پابەند بن، روونیشیکردەوە، تا شەوی 23ـی مانگ کاتژمێر 12، قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە