جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

باسک نێت

میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە ژمارەیەکی گەورەی فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگری جۆری KC-135 ستراتۆتانکەری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جووڵەی پێکراوە.

بە گوێرەی گۆڤاری زە نیووز ویک، ئەمە یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی ناردنی فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر لەم مانگانەی دواییدا کرابێت.

هاوکات زانیاریی مانگی دەستکرد و دەزگاکانی چاودێریی فڕۆکەوانی، دەریدەخەن کە فڕۆکەکان لە بنکەکانی زەریای ئەتڵەسییەوە فڕیون و لە بنکەی ئاسمانیی عودەید لە قەتەر دەنیشنەوە، کە بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)ی لێیە.

جێگیرکردنی ئەم هێزە ئاماژەیە بۆ بەرزکردنەوەی بەرچاوی ئاستی ئامادەیی و وریایی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە، لە کاتێکدا گرژییەکان لەگەڵ ئێران روویان لە زیادبوون کردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close