سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاریاندا بڕی 150 هەزار دینار بۆ موچەی خانەنشینان زیادبکەن. دەشڵێنت، بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە موچەکانیان لە 700 هەزار دینار کەمترە.
باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگیدا لەسەر زیادکردنی موچەی خانەنشینی کرێکاران بە بڕی 150 هەزار دینار.
نوسیویشیەتی، ئەم بڕیارە ئەو کرێکارانە دەگرێتەوە کە خانەنشین کراون و پێشتر لە بیمەی کۆمەڵایەتی ناویان تۆمارکراوە و موچەکانیان لە 700 هەزار دینار کەمترە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە