عێراقكوردستانهەواڵ

بەپەلە..لەهەڵەبجە خۆپیشاندان دەستیپێکرد

مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە خۆپیشاندانێکیان بە بەشداری ژمارەیەك لە مامۆستایانی سلێمانی و شارەزوور دەستپێکرد.
خۆپیشاندانەکە لە درێژەی ناڕەزاییەکانی مامۆستایاندا دێت دژ بە دواکەوتنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە.
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووش مامۆستایانی شارە جیاوازەکان خۆپیشاندانێکی فراوانیان لە سلێمانی ئەنجامدا و تێیدا ئاماژەیان بە بەردەوامی بایکۆتدا

تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە.
زیاتر لە دوو مانگە پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، بەڵام مامۆستایانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close