
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بەیاوەری جێگرانی سەرۆكی ھەرێم، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا، له يه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدرال كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى داكۆكييان له به‌رده‌واميى گفتوگۆكان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنێكى گشتگيرى يه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاريى نێوان حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
كازمى ئاماژه‌ى به گرنگيى بنياتانه‌وه‌ى متمانه كرده‌وه و ڕايگه‌ياند پێشتر له بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان كه‌موكوڕى هه‌بووه و هيواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانينێكى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانييش دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى بنچينه‌يى و يه‌كجاريى كێشه‌كان له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و سه‌قامگيرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌يه هاوكارى و پشتيوانى له عێراق بكات، گرنگه عێراقيش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببينێت.