
له شهقامی 60 مهتریی شاری ههولێر و له نزیك مزگهوتی حاجی موراد برایهك بە گولـلە برایهكی خۆی بریندار دهكات و پاشانیش كۆتایی به ژیانی خۆی دەهێنێت.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە براکان لە ئەرکدا بووە، لە گرژییەکەی نێوانیشیاندا یەکێکیان هەڵیکوتاوەتە سەر ئەوی دیکە و بە سەختی برینداری کردووە، دواتریش لە شوێنی رووداوەکە دووردەکەوێتەوە و گولـلەیەک لە خۆی دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان، ئەو برایەی تەقەی کردووە و براکەی دیکەی بریندارکردووە، وایزانیوە براکەی گیانی لەدەستداوە، بەوهۆیشەوە گولـلەیەکی بەخۆیەوە ناوە و خۆی کوشتووە.
دەگوترێت ئەو دوو برایە کێشەی خێزانییان هەبووە، دوای رووداوەکەش تیمەکانی پۆلیس و بەڵگە و تاوان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن، تەرمی ئەو کەسەشی خۆی کوشتووە براوەتە پزیشکی دادی هەولێر.
تاوەکو ئێستا بەڕوونی هۆكاری كێشهی ئهو دوو برایه روون نییە، كه ههردووكیان كارمهندی بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی هاتووچۆی ههولێرن؛ پۆلیس سهرقاڵی لێكۆڵینهوهیە له رووداوهكه و بنەماڵەی ئەو دوو برایەش هیچ زانیارییەکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە.