عێراقهەواڵ

یەکەم وڵات بانگهێشتی مستەفا کازمی کرد

جێنشینی شای سعودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق ئەنجامدا و تێیدا بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ پیرۆزبایی و بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەکرد.

نووسینگەی كازمی لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند “محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعودیە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی شای سعودیەی بە مستەفا كازمی راگەیاند، هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووەتەوە”.

بەپێی راگەیەندراوەكەی نووسینگەی كازمی “جێنشینی شای سعودیە ئاماژەی بەوە كردووە، كە عێراق رۆڵێكی بنەڕەتیی هەیە لە نزیككردنەوەی تێڕوانینەكان لە ناوچەكە، هاوكات بانگهێشتنامەیەكیشی بۆ سەردانیكردنی سعودیە ئاراستەی كازمی كرد”.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 7ی ئایار پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close