عێراقكوردستانهەواڵ

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: حزب و لایەنەکانی هەرێم نۆ رۆژیان لەبەردەمە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی

باسک نێت

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەرگاى هاوپەیمانێتى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کردەوە و داواى لە پارتە سیاسییەکان کرد کە دەتوانن لە رۆژى 5ى ئازارەوە خۆیان تۆمار بکەن.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى کۆمسیۆنەکە “دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کرایەوە”.

کۆمسیۆنەکە لە راگەیەندراوەکەیدا داوا لەو لایەنە سیاسیانە دەکات کە ویستى دروستکردنى هاوپەیمانییان هەیە ناوى هاوپەیمانێتییەکەیان تۆماربکەن.

ئەوەش روونکراوەتەوە “تۆمارکردنى ناوى هاوپەیمانێتییەکان لە 5ى ئازار تا 14ى ئازارى 2024 دەبێت”.

ئاماژە بەوەش کراوە “تۆمارکردنى ناوى هاوپەیمانێتییەکان لە 14ى ئازار کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close