كوردستانهەواڵ

لە کەرکوک زیاتر لە ٢٥٠ دووکان رووخێندران

لە گەڕەکی پەنجاعەلی لە کەرکوک ژمارەیەک دووکان رووخێندران، خاوەنی دووکانەکانیش گردبوونەوە و دەڵێن بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەختە هاتوون و دەستیان بە رووخاندنی دووکانەکانیان کردووە.

باسک نێت – کەرکوک

بەپێی زانیاریەکان ، ئەمڕۆ نزیکەی 250 دووکان لە لایەن لیژنەکانی زیادەڕۆی شارەوانیی کەرکوک لەگەڕەکی پەنجا عەلی لە رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک کە لەسەر زەویی زیادەڕۆ دروستکرابوون، روخێندران.

هاوکات، خاوەنی دووکانەکان لەبەرامبەر روخاندنی دووکانەکانیان گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.
دووکانەکان لەسەر زەویی زیادەڕۆ دروستکرابوون و تایبەت بوون بە کەرەستەی بیناسازی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close