بزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیعێراقكوردستان
کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
باسک نێت – هەولێر
ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ٦/٧/٢٠٢٥ بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری هەولێر چاوی بە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق کەوت.
لە کۆبووەوەیەکدا وێڕایی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا، تاوتوێی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.
بەڕێز ڕابەری گشتی تەئکیدی لە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی کردەوە.
لای خۆشیەوە بەڕێز مەشهدانی بەڵێنی چارەسەربوونی تەواوەتی کێشەکان و بەتایبەتی هاتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بە ڕابەری گشتی دا و ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوو کێشەی مووچەخۆران چارەسەر دەبێت.
هاوکات تەئکیدیان لە هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ بەدوورگرتنی عێراق و هەرێم لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.
مەحمود مەشهەدانی ڕۆڵی بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی پێشووی عێراق و پشتیوانی لە گەلی کورد بەرز نرخاند.




