جیهانعێراقهەواڵ

ئەمریکا: عێراق داوای نەکردووە سەربازەکانمان لەو وڵاتە بکشێنینەوە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ داوایەکیان لەبارەی کشانەوەی سەربازەکانیان لە عێراق لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە، پێنەگەیشتووە .
سابرینا سینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لەبارەی ئەو کۆبوونەوانەی بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەنێوان ئەمریکا و عێراقدا بکرێن، ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکان پەیوەندییان بە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا نییە.
وتیشی، چەند شارەزایەکی سەربازی تاوتوێی تواناکانی گروپە چەکدارەکان و توانا سەربازییەکانی سوپای عێراق و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی گروپە چەکدارەکان دەکەن و دواتر ڕاپۆرتێک دەدەنە لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمریکا و عێراق.
سابرینا سینگ لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی دوپاتکردەوە، هیچ داوایەکیان لەبارەی کشانەوەی سەربازەکانیان لە عێراق لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە، پێنەگەیشتووە .
دوێنێش، ڵۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: “سەربازەکانمان لەسەر داوای حکومەتی عێراق لە وڵاتەکەدان لە چوارچێوەی ئەرکە سەربازییە هاوبەشییەکانیاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک لە ناوچەکەدا”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close