عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەبارەی دۆخی کارەباوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ڕایگەیاند، تیمەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەی كۆرمۆر سەرقاڵی چارەسەركردنی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازن، دوای ئەوەی شەوی رابردوو (25)ی كانوونی دووەم بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەكە ئاگر كەوتەوە. خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانێكی ماددی لێكەوتەوە. بەم هۆیەشەوە لە كاتژمێر (10)ی دوێنێ شەوەوە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا بۆ بەرهەمهێنانی 2800 ميگاوات کارەبا راگیراوە و زیانی گەورەی بە هاووڵاتییانی كوردستان گەیاندووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاووڵاتییان دڵنیادەكاتەوە لەگەڵ ئاسایبوونەوەی دۆخەكە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دەستپێدەكاتەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close