بەھۆی تووشبوونی ژمارەیەك كارمەند بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بڕیاردا سبەی دەوام رابگرێت.
لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاشكرای كرد، سبەی پێنج شەممە 17/9/2020 ئیش و کارەکانی رادەگرێت. لەبەر پابەند بوون بە رێنمایەکانی تەندورستی و توشبوونی ھەندێک کارمەندی بەرێوەبەرایەتیەكەیان بە ڤاێرۆسی کورۆنا.
ئاماژە بەوەكراوە، لەسەر بڕیاری بەرێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی بڕیاردرا بە راگرتنی ئیش و کارەکانی ناو بەرێوەبەرایەتی بە مەبەستی رشاندنی دەرمانی پاكردنەوەی لە دژی ڤاێرۆسی کۆرۆنا.
داواش لە ھاووڵاتییان كراوە، بۆ رایی كردنی مامەڵەكانیان سەردانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نەكەن
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە