ئابووریكوردستانهەواڵ

عەلی حەمەساڵح چەند مەترسییەکی سەر پارێزگای هەولێر ئاشکرادەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، مەترسیی گەورە لەسەر پارێزگای هەولێر هەیە کە لە شەقامی 180 مەتری گرنگترن و ئەگەری دروستبوونەوەی لافاو هەیە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە “هەولێر لەژێر هەڕەشەدایە و بیر لە شەقامی 180 مەتری مەکەنەوە، هەولێر گیرۆدەی چەندین گرفتی گەورەی وەک (کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی گەورەترین هەڕەشەیە و تەنها لەناو پرۆژەکانی نیشتەجێبوون هەزار و 223 بیر بەقوڵی 700 مەتر لێدراون، کێشەی نەبوونی ئاوەڕۆ و ئەگەری دروستبوونی لافاو دوو مەترسی گەورەن و ئەو 35 ملیار دینارەی سەرۆکی حکومەت بۆ چارەسەری ئەو گرفتە تەرخانیکرد تەنها بۆ باکووری هەولێر یاخود زۆنی ئاڵتونی خەرجکراوە)”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “شەقامی 120 مەتری سوودی زۆرە، بەڵام تەنها دوو پارچە زەوی سەرشەقامەکە لە دەیان پارچە زەوی دیکە بەها و قازانجی بۆ دوو دەسەڵاتدار چوار هێندەی کۆی ئەو پارەیە بووە کە بۆ شەقامی 120 مەتری خەرجکراوە، هێشتا بەشێکی شەقامی 150 مەتری تەواو نەکراوە سەیرە باسی شەقامی 180 مەتری دەکەن”.

ئەمە لەدوای ئەوەدێت، ساڵی رابردوو لەگەڵ دەستپێکی وەرزی بارانبارین چەند جارێک لافاوی گەورە رووی لە پارێزگای هەولێر کرد و جگە لە زیانێکی مادی زۆر زیانی گیانیشی بەدواداهات کە دیارترینیان خنکانی دانەری تەمەن 10 مانگ بوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close