جیهانعێراقهەواڵ

نزیكەی 50 زیارەتكاری ئێرانی لە عێراق گیانیان لەدەستداوە

لە عێراق، تا ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارەتكاری ئێرانی بەهۆی بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر باری تەندروستیان تێكچووە، هاوكات 48 كەسیش بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبێل و نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەرپرسی دامەزراوەی حەج و گەشتی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاشكرایكردووە، تا ئێستا نزیكەی 11 هەزار زیارەتكاری ئێرانی بەهۆی بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر باری تەندروستیان تێكچووە، هاوكات 48 كەسیش بەهۆی رووداوی ئۆتۆمبێل و نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە.

لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 7ی ئەیلوولی 2022ـەوە هاتنی كاروانی زیارەتكاران لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ چلەی ئیمام حوسێن دەستیپێكردووە.

ساڵانە بۆ بەشداریكردن لە چلەی كوژرانی ئیمام حوسێنی كوڕی عەلی ئەبوتاڵیب، سەدان هەزار هاووڵاتی شیعە مەزهەب لە عێراق و وڵاتانی دیكە، لە شارەكانی نەجەف و كەربەلا كۆدەبنەوە و بە كۆمەڵ شیوەن دەكەن.

بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی مێهر تائێستا 50 هەزار كەس لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتوونەتە شارەكانی عێراق.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close