كوردستانهەواڵ

مامۆستایانى ناڕازى: تا داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێت بایکۆت ناشکێنرێت

مامۆستایانى ناڕازى: تا داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێت بایکۆت ناشکێنرێت
باسک نێت – سلێمانی
دەستەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى رایانگەیاند، تا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت بایکۆت ناشکێنرێت و جەختیشیانکردەوە، لەسەر دەربڕینى ناڕەزاییەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەو هەڵوێستەى مامۆستایان ئەمرۆ یەک شەممە لەمیانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى بوو، کە تێدا زانیارییان لەبارەى ئەو کۆبوونەوە خستەڕوو، کە رۆژى شەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەنجامیاندا.

مامۆستایان راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سودانى باسى کێشەى موچەو پلەبەرزکردنەوەى مامۆستایان فەرمانبەرانیان کردووەو داوایان لێکردووە، بەزوویی وەک حکومەتى عێراق ئەو کێشەیان بۆ چارەسەر بکەن.

لەبارەى وەڵامى سودانى مامۆستایان رایانگەیاند، کە سودانى بەڵێنى داوە کێشەکانیان چارەسەر بکات، رێگەى چارەسەرەکەش هەموارى یاساى بودجەیە، کە بەم نزیکانە کارى لەسەر دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close