
ماڵپەری ئاكسیۆس:
محەمەد بن سەلمان لەگەڵ ترەمپ قسەی کردووە و داوای لێکردووە هێرش بکاتە سەر حوسییەکان؛ داواكەی رەتكراوەتەوە
باسک نێت
ماڵپەری ” ئاكسیۆس” لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویكردووەتەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە رۆژی پێنجشەممە دوو جار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و داوای لێکردووە هێرش بکاتە سەر حوسییەکان.
بەوتەی سەرچاوەكان، ترەمپ داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە، ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئیدارەی ئەمریکا بەنیازی ئەوە نییە لەم کاتەدا رێکاری سەربازی راستەوخۆ دژی حوسییەکان بگرێتەبەر.
رۆژی پێنجشەممە، حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران دەستیان بەسەر بەندەری مەخای یەمەندا گرت، بەوەش مەترسییەکی زیاتری بۆ سەر کەشتیوانی دەریای سور دروستکرد- پێشهاتێک هاوکاتە لەگەڵ کەمبوونەوەی هاتوچۆ لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ناوچەکە لە چەند رۆژی رابردوودا.




