عێراقهەواڵ

ناوەندی هاوبەشی ئەمنیی لەنێوان توركیا وعێراق دەكرێتەوە

ناوەندی هاوبەشی ئەمنیی لەنێوان توركیا وعێراق دەكرێتەوە

باسک نێت

وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاویكردەوە لە ڕێگەی ئەو یاداشتنامە لێكتێگەیشتنەی سەبارەت بە هاریكاریی ئەمنیی لە ١٥ی ئابدا لەنێوان توركیا و عێراقدا واژوو كرا ‘ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی ئەمنیی’ لە بەغدا دادەمەزرێت كە كارمەندانی تورك و عێراقی بەیەكەوە كاری تێدا دەكەن و تیایدا زانیاری هەواڵگریی بەشدەكرێت و پلانی ستراتیجی سەربازی دادەنرێت.

ئەدمیراڵ زەكی ئاكتورك ڕاوێژكاری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند: وەزیرەكەمان كە بەشداری لە كۆبوونەوەی ‘میكانیزمی باڵای ئەمنییدا’ كرد لە نێوان وڵاتەكەمان و عێراقدا كە لە ١٥ی ئابدا چوارهەمینی لە ئەنقەرە سازكرا، لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراقدا ‘یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەبارەی هاریكاریی ئەمنیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر’ واژووكرد.

وتیشی: لە ڕێگەی ئەو ڕێككەوتنەوە ‘ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی ئەمنیی’ لە بەغدا دادەمەزرێت كە كارمەندانی تورك و عێراقی بەیەكەوە كاری تێدا دەكەن و تیایدا زانیاری هەواڵگریی بەشدەكرێت و پلانی ستراتیجی سەربازی دادەنرێت، هەروەها لە نێوان هێزەكانماندا لە گۆڕەپانەكەدا هەماهەنگیی دەكرێت بۆ وەستانەوە دژی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییانەی مەترسی لەسەر هەردوو وڵات دروست دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو: پلان دادەنرێت لە ڕێگەی ناوەندی هاریكاریی و مەشقی هاوبەش كە هەر لە ڕێگەی ئەم ڕێككەوتنەوە لە بەعشیقە دروست دەكرێت مەشق بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكرێت بە ئامانجی زیادكردنی تواناكان لە ڕووی ئەمنیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەشكردنی ئەزموون لەو بارەیەوەو لە قۆناغی كۆتاییشدا تیرۆر كە مەترسی لەسەر خەڵكی هەردوو وڵات دروست كردووە ئیدی لەناودەچێت و لەوە دەردەچێت ببێت بە كێشە لە ناوچەكەدا”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close