ئابووریكوردستانهەواڵ

حکومەت لیستی دابەشکردنی مووچەی 12 مانگی بڵاوکردەوە

دوای ئه‌وه‌ی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژماره‌یه‌ك میدیاكاری هه‌رێم رایگەیاندبوو کە کابینەی نۆیەم توانیویەتی 12 مووچە دابەشبکات. ئەمڕۆش حکومەت هەرێم خشتەی دابەشکردنی ئەو 12 مووچەیەی بڵاوکردەوە کە لایەن کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابەشکراوە.

لە وەڵامی پرسیارێک لەگەڵ رۆژنامەنووسان کە رۆژی 24ی ئەم مانگە ئەنجامدرا لەبارەی ئەوەی کە لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند مووچە دابەشکراوە، مەسروور بارزانی وتی: “راستە تەمەنی ئەم كابینەیە 13 مانگە، لەم ماوەیە 12 مووچەمان دابەشكردووە”.

وتیشی: “خەڵكێك بیەوێت راستییەكان بزانێت ئەو شتانە دەزانێت، بەڵام نەیەوێت بە جۆرێكی دیكە لێكدانەوەی بۆ بكات، ئەوەیە دەیبینین بە جۆرێكی دیكە رای گشتی چەواشە دەكرێت و گوایە دوو مووچە و سێ مووچە دراوە”.

خشتەی ئەو 12 مووچەیەی کە لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە:

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close