كوردستانهەواڵ

نرخی كارەبای پڕۆژە كشتوكاڵییەكان كەم دەكرێتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هاوكاری وەزارەتی كارەبا كرێی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانی كەمكردەوە و بڕیارە سەرجەم پڕۆژە كشتوكاڵیەكان كرێی كارەبایان كەمبكرێتەوە.


 ئەمڕۆ سێ شەممە 25/8/2020، هەریەک لە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حکومەتی هەرێم کۆبونەوە ، لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان وەك پاڵپشتی لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.

هاوکات جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت کرایەوە، لەپێناو بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵ، هەروەها لیژنەی هاوبەش بۆ ئاسانكاری لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان گفتوگۆی وردی لەسەر كرا.

 لەسەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی كارەبا هاوكار بوون لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان، بە جۆرێك نرخی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان لە (130) دینار كەمكراوەتەوە بۆ (30) دینار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close