
سوپای پاسداران مەرجی سەرەکی بۆ قبوڵکردنی ئاگربەست ڕاگەیاند
باسک نێت
سوپای پاسدارانی ئێران:
ئیسرائیل لە لوبنان نەکشێتەوە ناوچەکە هیچ ئارامییەک بە خۆوە نابینێت
مەرجی سەرەکیی ئێمە بۆ قبووڵکردنی ئاگربەست لە جەنگی ناوچەکەدا، ئاگربەست بووە لە تەواوی بەرەکاندا لەوانەش لوبنان.
دوژمن دەبێت بەپەلە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان رابگرێت، بە چۆڵکردنی خاکە داگیرکراوەکانی لوبنان بۆ پشتی سنوورە نێودەوڵەتییەکان پاشەکشە بکات و دان بە سەروەریی خاکی لوبناندا بنێت.
دەستێوەردانەکانی ئەمریکا بە بانگەشەی چەسپاندنی ئاشتی، هیچ ئەنجامێکی نەبووە جگە لە زیادبوونی تاوان و کۆمەڵکوژی.
گەلی لوبنان رێگا نادەن ئەوەی رژێمی داگیرکەر نەیتوانیوە لە جەنگدا بەدەستی بهێنێت، بە پشتگیریی رژێمی منداڵکوژی ئەمریکا بەدەستی بهێنێت.
هیچ ئارامییەک لە ناوچەکەدا بەدی نایەت بەبێ پاشەکشەکردنی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان.




