به ده‌یان هاووڵاتی عێراقی، دوێنێ له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له شاری به‌غدا گردبوونه‌وه و ئیدانه‌ی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه‌یان كرد، كه له لایه‌ن گۆڤاری “شاری ئیبدۆ” بۆ وێناكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وه‌ك كه‌سێكی “تیرۆریست” بڵاویكردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان لافیته و پانكارتی جیاجیایان به‌رز كردبوویه‌وه و له‌سه‌ریان نووسرابوو: “سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌رمان ئازادی بیروڕا نییه”، “لبیك یا رسول الله”.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی له ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا بڵاوه‌یان پێكرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو بكه‌ن.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی گرژی تۆمار بكرێت، دوای گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌ی فه‌ره‌نسایان به‌جێهێشت.
ئه‌و وێنه كاریكاتێریانه 12 دانه‌ن و سه‌ره‌تا رۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی له (30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2005) بڵاویكردنه‌وه و دواتر گۆڤاری “شارلی ئیبدۆ”ی فه‌ره‌نسی له (2006) دووباره بڵاویكردنه‌وه و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه موسڵمان نشینه‌كان لێكه‌وته‌وه.
له (7ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2015) دوو برا، له تۆڵه‌ی ئه‌و كاره‌دا، هێرشیان كرده سه‌ر گۆڤاره‌كه و (12) كه‌سیان له كاریكاتێریست و كارمه‌ندانی گۆڤاره‌كه كوشت.
ئه‌مساڵ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و هێرشه، گۆڤاره‌كه بڕیاریدا جارێكی دیكه وێنه كاریكاتێرییه‌كانی بڵاوبكاته‌وه، كه تێیاندا وێنایی پێغه‌مبه‌ر هاوشێوه‌ی كه‌سێكی چه‌كداری تیرۆریس كه ته‌نیا بیر له تیرۆر ده‌كاته‌وه پیشاندراوه.
دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاریكاتێرانه نیگه‌رانی ناوه‌نده ئیسلامییه‌كانی جیهانی لێكه‌وته‌وه و زانكۆی ئه‌زهه‌ر و ناوه‌نده ئاینییه‌كانی دیكه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره‌ی گۆڤاره‌كه، رایانگه‌یاند، سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ر، ناچێته خانه‌ی ئازادی بیروڕا.