تەندروستیجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

پەتایەکی قورس بڵاوبوەتەوە و هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

🔶د.زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی: پەتای وەرزی لەو پەڕی هێزی خۆیدایە

لەدەوامی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوومان لە نەخۆشخانە، ژمارەیەک پیر و گەنج پەکیان کەوتووە بەم پەتایەی کە مانگێک لەمەوبەر هۆشیارم لەسەر دا خەڵک ئاگاداری خۆی بێت.

بەشێک لەو نەخۆشە بەڕێزانە پێوویستیان بە چاودێری ووردە بەڵام جێگە نییە لەبەر پڕ بوونەوەی شوێنی چاودێری.

بەداخەوە هەبوو تیایدا گیانی لە دەستدا لە بەتەمەنەکان.

لەگەڵ ئەو دیمەنی ئەو هەموو نەخۆش و پەک کەوتەیە، چەند هەستێکی خەفەتە، هەست بە جوانییەکیش هەیە کە پزیشکان و کارمەندان و ئیداری نەخۆشخانەکە هێشتا لە دەوامدا ماون بە بێ مووچەی پێوویست لە کاتێکدا زۆرێک شوێن یان هەر دەوام ناکەن یان دەوامیان کردووە بە روبعی جاران.

تکایە پاپەند بن بەم خاڵانەوە:

  • ئەوەی نەخۆش کەوت خۆی قفڵ بکات لەماڵەوە و لە ماڵەوەش دوور بێت لە کەس و کار هەتا کەسی دیکە تووش نەکات.
  • دەمامک بکە کە تووش بوویت.
  • خۆ کوتان بۆ ئەوانەی پیرن یان هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنن.
  • چارەسەر تەنها لای پزیشک نەک کەسی دیکە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close