
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت؛ لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەردەوام دەبین تا ئەوکاتەی دەگەین بە مافەکانی خۆمان، هاوکات وتیشی: سبەی بەغدا 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەدەکات.
رێباز حەملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لێکتێگەشتنێکی زۆر باش لەنێوانماندا هەیە، بەڵام کاتێک شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبێتەوە و گفتوگۆ و لێکتیگەشتنی باش لەنێوانیان هەبێت، ئەوا کاتێ باباتەکان دەچێتە بەشەکانی دیکە بەناوی ئیداری، یاسایی و بودجەوە دەستدەکەن بە رێگرییەکی گەورە بۆ هەموو ئەو پرسانەی کە پەیوەستن بە قوت و ژیانی خەڵکەوە.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، راشیگەیاند، ئەوەی لە بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت بابەتەکە تەواو سیاسییە و هیچ یاسایی، ئیداری دەستووری و نییە. هەروەها سبەی 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت و لە کۆبوونەوەکانیشمان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبین تاوەکو مافەکانی خۆمان وەردەگرین.